- سکرتێری ڕۆژنامەوانی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە بەشداریی ناوبراو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی #مەسعود بارزانی# و نوێنەری بەشێک لەلایەنەکاندا وەک جێگری سەرۆکی حکومەت بووە نەک وەک نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان. [1]
- ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی #ئاکەپە# لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بەردەوامە و لە چوارچێوەیدا ئەمڕۆ لە #شرناخ# و ئانتالیا 27 هاوڵاتی دەستگیرکران.
- لەشاری #هەولێر#، دووەمین فیستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما بەبەشداری 10 تیپی شانۆیی و 60 میوان دەست پێدەکات و بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
- هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکێک لە دوو خاڵە سەرەکییەکانی چەتەکانی داعش لە ڕەقەیان تێکشکاند و لە گەڕەکی ڕەقەی کۆندا قەڵای هارون ڕەشیدیان ڕزگارکرد بێ ئەوەی بهێڵن هیچ زیانێکی پێبگات.[2]
- وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی ترس و دڵەڕاوکێ لەخۆرهەڵاتی ناوەراست بڵاودەکاتەوە و پێویستە وڵاتانی دراوسێ لە پرۆسەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەشداربن.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Cronologia degli eventi
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,699
Scrivi il tuo commento su questo articolo!