$باکووری کوردستان$
- دانیشتنی دادگەی سزاقوورسەکانی شاری #موش#-ی باکووری کوردستان دەربارەی دۆسیەی ڕۆژنامەوانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا #سەدا تاشکین# بەڕێوەچوو. تاشکین لە 20ی کانوونی یەکەمی 2017 بە بیانووی (دەربارەی ئه و ئیخبار هەیە) دەستبەسەر کرا و ڕۆژی 22ی کانوونی دووەمی 2018ش بڕیاری گرتنی درا. دادگەی ڕژێمی تورکیا سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەر ڕۆژنامەوان سەدا تاشکیندا سەپاند.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە گەڕەکی میراوای شاری #بۆکان#، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لە بەر چاوی هاووڵاتییان خۆی لەسەر پردێکەوە هەڵدایە خوارەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155156/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی پەڕتووک لە شاری سنە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155156/0015.JPG=KTML_Photo_End=
- لە #سنە#، هەشتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی پەڕتووک دەستی پێ کرد، ئەو پیشانگایە تا ڕۆژی 15ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت لە کارەکانی. 195 ناوەندی بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، 157 ناوەندی بڵاوکردنەوەی بە نوێنەرایەتی و 52 ناوەندی بڵاوکردنەوەی بیانی لەو پیشانگایەدا بەشدارییان کردووە. 73 هەزار و 500 ناونیشانی پەڕتووکی ناوەندە بڵاوکردنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و 400 ناونیشانی پەڕتووک لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە نێودەوڵەتییەکان و دوو هەزار و 800 ناونیشانی پەڕتووکی کوردیش لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە پیشانگاکەدا نمایش دەکرێن.[3]
$باشووری کوردستان$
- بە بەشداری 17 وڵاتی جیاواز سیازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پەڕتووک لە #هەولێر# کرایەوە. نزیکەی 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە تێیدا بەشدارن کە لە 17 وڵاتی جیاواز کە 11 وڵاتی عەرەبییەو سێ وڵاتی ئەوروپی و هەریەک لە تورکیا و ئێران و هیندیستانیش بەشدارن. پێشانگاکە 500 هەزار ناونیشانی جیاوازی پەڕتووک لەخۆدەگرێت و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، بەنمایشکردنی فیلمی (کچانی خۆر) سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە شاری #سلێمانی# دەستپێدەکات و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.[1] لە ماوەی هەفتەیەکی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە 122 فیلم لە 52 وڵاتەوە لە 4 هۆڵی جیاواز لە سلێمانی نمایش دەکرێن.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155156/0022.JPG=KTML_Photo_Alt=فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155156/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا لە ناوچەکانی #ئامێدی# و برادۆست سێ بنکەی تری سەربازیی دامەزراندووە و ژمارەی سوپاکەشی لە ناو خاکی هەرێم بۆ دووهێندەی جاران زیاتر کردووە، ئەمە سەرەڕای هێنانی چەک و جبەخانەی قوورس و زۆر بۆ ئه و بنکانە.[2]
- ئەمڕۆ، دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەڵوەشاندەوە، بۆ پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کە بەپێی ئەو بڕیارە دەبووایە دوولەسەرسێی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەنگ لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامەکان بدەن، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە ئێستا بە 50+1 ئەنجامەکان پەسەند دەکرێت، بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمسیارانیش دەڵێت بەپێی یاساکەش ناتواندرێت تانە لە بڕیارەکە بدرێت.[3]
- سەرۆکی لیژنەی #پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە زۆر هەوڵدرا پاشەکەوتی مووچەی ئەو پێشمەرگانە بە یاسایەک لاببرێت کە مووچەیان کەمە و حەقی پاشەکەوتکردن نین، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی یەکەم دەیەوێت قەرزە کەڵەکەبووەکانی بداتەوە، پاشان پاشکەوتی مووچە لابدات.[1]
- هێزەکانی گەریلا لە کاتژمێر 09:00 لە شاخی لێلیکان لە ناوچەی برادۆست لە باشووری کوردستان چالاکییان لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە. هێزەکانی گەریلا لە کاتژمێر 14:00 دا چالاکییەکی تریان لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە شاخی لێلیکان ئەنجامداوەتەوە و لە چالاکییەدا 4 سەربازی تورکیا کوژراون.[4]
- ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەرشەم 2 لە شاری هەولێر گەنجێک بەناوی کارزان فەرید کوژرا.[3]
- لە دوای دانانی دوو خاڵە گومرگییەکەی نێوان #کەرکووک#-سلێمانی و کەرکووک-هەولێر، بەبیانوی سەندنی باج ڕێگە نادەن هیچ پەڕتووکێکی کوردی بێتە شارەکەوە.[1]
- محەمەد سەمعان، بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ یەکێتی و عەرەبدا لەرێککەوتنی کۆتایی نزیکن لەسەر دانانی کەسایەتییەکی کورد بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە دەریای ئیجە، یەختێک کە 35 کەسی تێدابووە و سەرجەمیان خەڵکی #دهۆک# و #زاخۆ#ن نقووم بوو. پاش نقومبوونی یەختەکە هەشت کۆچبەر بە خنکاوی دۆزراونەتەوە.[6]