- دوا بەشی ئاوارەکانی سەر شاخی شەنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە گەیەندرانە ناوچە ئارامەکانو لەئێستادا شاخەکە هیچ ئاوارەیەکی تیانەماوە.
- فڕۆکەی جەنگی بەخەستی بۆردومانی چەکدارانی داعش لەناحیەی جەلەولا دەکات.
- بەفەرمانی نوری مالکی، فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی عیراق، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنیەکان بە تانک و زرێپۆشەوە لە ناوشاری بەغدا بڵاوەیانپێکراوە، چاودێرانیش وای بۆدەچن، ئەم ئامادەکارییەی مالکی یان لەپای ئاڵۆزیی قەیرانە سیاسیەکانە لەبارەی کێ وڵات بەڕێوەبەرێت هاتۆتە ئارا، یان گرتنەبەری ڕێوشوێنە لەترسی هێرشەکانی داعش بۆ سەر بەغدا.
- بەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق، بەفەرمانی نوری مالکی لەشار بەغداد بڵاوەیان پێکراو لەئێستادا هێزێکی زۆر بەچەکی قورسەوە چواردەوری کۆشکی کۆمارییان داوە، کە سەرجەم نوێنەرە کوردەکانی تێدا نیشتەجێە.
- YPG لە شنگال هێزێک لە گەنجانی ئێزدی دروستدەکات.
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ چەک دەداتە هێزی پێشمەرگە.
- فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق بە فەرمی حەیدەر عەببادی کاندیدی هاوپەیمانیی نیشتمانیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ڕاسپارد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 14,662
Scrivi il tuo commento su questo articolo!