- ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕونکردنەوەیەک لەسەر خۆپیشاندانەکانی سبەی شەممەی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، داوا لە ئاقڵمەندانی سلێمانی دەکەین ڕێگری لە ئەنجامدانی پشێوی و گرژی بکەن.
- دادگای سزا قورسەکانی شاری ئامەد بڕیاری زیندانیکردنی نورسەل ئایدۆغان، یەکێک لە پەرلەمانتارە چالاکەکانی هەدەپەی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکە نورسەل ئایدۆغان بۆ ماوەی چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی دەکرێت.
- لە شارۆچکەی نسێبین سارا کایا و جەنگیز کۆک، هاوسەرۆکانی شارەوانی نسێبین و عەبدوڵا ئۆنگون هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان و بە گشتی نۆ کەس دەستگیرکران.
- والی ئاکاپەی باتمان لە لێدوانیکیدا ئاشکرای کردوە، لە ناوچەی ساسۆن 32 هەڕێم بۆ ماوەی یەک سال قەدەخەی هاتوچۆی لێ ڕاگەیاندراوە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 11,352
Scrivi il tuo commento su questo articolo!