سەرۆک شارەوانی #ئامەد# بووە و پاشتر بووەتە پەڕڵەمانتاری ڕوها، تورکەکان بە #ئۆجەلان#ی دووەمی ناودەبەن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1396/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=بایدەمیر بەفری بەر شارەوانی دەماڵێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1396/0001.JPG=KTML_Photo_End=
خەڵکی ئامەدە و لە 01-01-1971 لەدایکبووە، پارێزەر و چالاکڤانێکی ئەکتیڤی بواری مافی مرۆڤە، ئەو سەبارەت بەسەردەمی منداڵی خۆی دەڵێت ئەز کە چوومە مەکتەب گەلەک زەحمەتم کێشا، تورکیم نەدەزانی و بەلێدان تورکی فێرکرام.
بایدەمیر کۆلیژی یاسای لە #زانکۆی دیجلە#ی ئامەد خوێندووە، لە 1999دا یەکێک بوو لەو پارێزەرانەی ئامادەیی خۆی بۆ بەرگری کردن لە ئۆجەلان ڕاگەیاند. لە 2003دا شەش مانگی لە ئەمەریکا بەسەر برد بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و لەهەڵبژاردنە شارەوانییەکانی 2004یشدا، لە67%ی دەنگەکانی ئامەدی بەدەستهێنا.
بایدەمیر و ئەو تیمە گەنجەی کە لە چواردەوریەتی و شێلگیرانە پێ لەسەر گرنگی خەباتی مەدەنی دادەگرن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی تورکیا، بەناوەندی قوورسایییەکی نوێ دادەنرێن لە کوردستانی باکووردا. بەتایبەتی کە ڕۆژ بەڕۆژ ئامەد گرنگییەکی گەورەتر بەخۆیەوە دەبینێ و زۆرێک لەو کاربەدەستە بیانیانەی سەردانی تورکیا دەکەن و دەچنە ئەنقەرە و ئەستەنبول، سەرێک لەئامەدیش دەدەن.
ئێوارەی ڕۆژی #12-11-2017# لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لەلایەن تورکەکانەوە دەستگیردەکرێت.
ڕۆژی #19-04-2018# مافی ئەندام پەڕڵەمانیی لێسەندرایەوە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 70,326
Scrivi il tuo commento su questo articolo!