لە ساڵی 1970 لە شاری سڵیمانی لە دایکبووە، لە ساڵی 1995 لیسانسی لە بواری مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرگرتووە، لە ساڵی 2002 دوکتۆرای لە بواری مێژووی ڕۆژهەلاتی کوردستان وەرگرتووە و ئێستا مامۆستای زانکۆییە لە کۆلیژی زانستی مرۆڤایەتی لە زانکۆی سلێمانی. ناوبراو لە بنەماڵەی ئیبنولحاجی ئالانی سەردەشتی یە، کە دەیان ساڵ پێش هاتوونەتە باشووری کوردستان. دوکتۆر یاسین سەردەشتی خاوەنی دەیان پەرتووک و وەرگێڕان ەو هەروەها ناوبراو بە سەدان وتاری مێژووی وزانستی لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش ناوی بەشێک لە پەرتووکەکانی دوکتۆر یاسین سەردەشتییە.
1. کورد، عەرەب، بەریتانییەکان بیرەوەرییەکانی کاپتن لاین لەمەڕ ڕووداوەکانی باشووری کوردستان 1919 تا 1929
2. چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نووسینی: دکتۆر یاسین سەردەشتی
3. ژیان و تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق عەبدوڵڵای ئیسحاقی (1931/1973)
4. خوێندنەوەیەکی مێژوویی ڕوداوە نێو خۆییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا) و جووڵانەوەی چەکدارانەکەی ساڵانی 1967-1968ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
5. خوێندنەوەیەکی مێژوویی ڕوداوە نێو خۆییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدکا) و جووڵانەوەی چەکدارانەکەی ساڵانی 1967-1968ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
6. کۆماری میللی دیموکراتی کوردستان
7. هەڵوێستی حیزبی تودە لە ئاست کێشەی نەتەوایەتی گەلی کورد لە ئێران (1941-1983)
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 40,775
Scrivi il tuo commento su questo articolo!