- پێش نیوەرۆی ئەمرۆ زنجیرەیەک تەقینەوە ناوچەیەکی هەستیاری شاری #هەولێر#ی هەژاند. کەدەکەوێتە نزیک #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەولێر و ئاسایشی گشتی هەرێم. تەقینەوەکان لەڕێی چەند کەسێکی خۆکوژەوە بوون و ئامارە سەرەتاییەکان ئەوەیان ڕاگەیاند کە 6 کارمەندی ئاساییش کوژراون و نزیکەی 62 کەسیش برینداربوون.
بەهۆی تەقینەوەکانەوە، ڕێگاکانی چوونەناوەوە و چوونەدەرەوە بۆ هەولێر داخران. هەروەها ئاساییشی #سلێمانی#ش کەوتە ئامادەباشییەوە تاوەکو ڕێ لەهەر کارێکی تیرۆریستی بگرێت.
- هێڤیدار ئەحمەدی پەیامنێری ڕووداو لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی تەقینەوەکانی هەولێر، لەلایەن ئاساییشی هەولێرەوە لێیدراو بریندارکرا.
- لە ڕونکردنەوەیەکدا لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکانی هەولێریان گرتوەتە ئەستۆ و ئاماژە بە تەقینەوەی 5 سەیارەکە دەکەن لە بەرامبەر ئاسایشی هەولێردا.
- داگیرکەری تورک بڕیاری ئەوەیدا کە هەرچی ناوی شار، شارۆچکە، گوندەکانی باکووری کوردستان هەیە کە پێشتر کرابوونە تورکی، بکرێنەوە ناوە کوردییە ڕەسەنەکانیان.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,558
Scrivi il tuo commento su questo articolo!