خەندان کامەران عەبدە ساڵح
لە ساڵی ڕابردووەوە تائێستا، 610 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و مار لەسنووری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکراوە، شارەزایەکی ئه و بوارەش بەپێویستی دەزانێت لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتی زۆربوونی زیانەوەرە ژەهراویەکان، ناوچەکە دەرمانڕێژ بکرێت.
بەپێی ئاماری ڕوداوەکانی 2013ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 20ی کانونی دووەم، 610 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و مار لەسنووری ئه و بەڕێوەبەرایەتییە تۆمارکراوە، کە زیاتر لە 500 حاڵەتیان پێوەدانی دووپشک بووە.
لە ئامارەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، ئاماژە بەوە دراوە، ئه و کەسانەی لەوماوەیەدا دوچاری پێوەدانی دووپشک بوونەتەوە، چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و، گەڕاونەتەوە ماڵەکەنیان، تەنها سێ کەسیان کە منداڵ بوون گیانیان لەدەستداوە، چوار له و کەسانەش کە مار پێوەی دابوون، بەهۆی زۆری ڕێژەی زەهر و، کەمی بەرگری جەستەیانەوە گیانیان لەدەست داوە.
لەمبارەیەوە، دکتۆر ڕەمەزان تەها، شارەزا لە زیانی زیانەوەرە زیانبەخشەکان، بۆ خەندان وتی: "وەک زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی مار و دوپشک لە ڕانیە و دەوروبەری زیادیکردووە، تائێستا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان له و ناوچەیەدا بەهۆی پێوەدانی ئه و گیانەوەرە ژەهراوییانەوە زیان بە تەندروستیان گەیشتووە.
وتیشی: "پێویستە بە هەوڵی دەزگا پەیوەندیدارەکان، لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتی زۆربوونی گیانەوەرە ژەهراوییەکاندا، ڕانیە و دەوروبەری دەرمانڕێژ بکرێت".
بەپێی بەدواداچوونێکی خەندان-یش، لەئێستادا هیچ بەرنامەیەک لە ئارادا نییە بۆ دەرمانڕێژکردنی ناوچەکە.
- 20-01-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 18,773
Scrivi il tuo commento su questo articolo!