هێمن محەمەد
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو جووتیارێکی دانیشتووی شارەدێی قۆرەتوو سەرقاڵی لابردنی گردێک دەبێت لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکەیدا، گۆزەیەکی گەورە و دێرین دەدۆزێتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.
محەمەد عەلی، لێپرسراوی مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان، بە خەندانی وت: هەفتەی ڕابردوو دانیشتوویەکی گوندی قەڵاتەپان، سەربە شارەدێی قۆرەتوو، بە مەبەستی ڕێککردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکەی ویستوویەتی گردێکی بچوک لەناو زەوییەکەدا لا ببات، دواتر گۆزەیەکی قەبارە گەورەی دۆزیوەتەوە.
وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مێژووی گۆزەکە بۆ سەردەمی ساسانییەکان لەنێوان ساڵانی (1500-1800ز) دەگەڕێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەو کاتەدا کە شە و بووە، ئەو جووتیارە پۆلیس و ئاساییشی شارەدێی قۆرەتوو لە گۆزەکە ئاگادار کردووەتەوە، دواتریش هەمان شە و تیمێکی بەشی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گەشتوونەتە ئەو شوێنە و گۆزەکەیان دەرهێناوە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی تەواوی ئەو گۆزەیە تەواو نەبووە.
شارەدێی قۆرەتوو سەر بە ئیدارەی گەرمیانە و دەکەوێتە دووری 30 کم لە خۆرهەڵاتی شاری کەلار
-04-12-2014
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 8,761
Scrivi il tuo commento su questo articolo!