دواڕۆژ، #عیسا عەبدولقەهار#
ئەندامێکی ليژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرايدەکات، لە کوردستاندا زیاتر لە 101 هەزار کەس بە نایاسایی خانەنشینکراون و زیاتر لە 75 هەزار کەسی تریش دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن.
مەحمود حاجی عومەر، ئەندامی ليژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ماوەیەکی زۆرە بەدواداچوونی وردمان بۆ زانینی ڕێژەی خانەنشینی نایاسایی کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە زیاتر لە 101 هەزار کەس بەشێوەیەکی نایاسایی لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە خانەنشینکراون.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:right;=KTML_Quote_Icon=✂ =KTML_Quote_Content==KTML_Red=زیاتر له 75 هەزار کەس لە مووچەیەک یان زیاتریان هەیە، واتە دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن=KTML_End==KTML_Quote_End=
وتیشی زیاتر له 75 هەزار کەس لە مووچەیەک یان زیاتریان هەیە، واتە دوو مووچە و سێ مووچە وەردەگرن.
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئه و پەرلەمانتارە، 55 هەزار کەس خۆیان له سیستەمی تۆمارکردنی بایۆمەتری دزیوەتەوە و نایەوێت مووچەکانیان ببڕدرێت.
ئه و پەرلەمانتارە ڕونیکردەوە، خەڵکانێک کە هیچ خزمەتێکی نەبووە و بەئیشی خۆی برینداربووە، کەچی بە کەمئەندامی سەنگەر مووچەی بۆ بڕاوەتەوە، هەروەها کەسانێکی بە مردنی خۆی مردووە، بەڵام لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە بە شەهید هەژمارکراوە.
زانیارییەکانی ئه و پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە هەولێر ڕاگەیاند، چاکسازی لە سەرجەم سێکتەرەکان دەستيپێکردوە و لە سیستەمی بایۆمەتری فەرمانبەرانیش 50 هەزار مووچەخۆر ناویان دەرهێنراوە.[1]
#06-03-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,885
Scrivi il tuo commento su questo articolo!