تەشيەک بەن بادە خۆت لەبێ حەيا لادە
تەشی ڕێسی کارێکی ئاسان نی يە و لەکۆندا زۆر بەسەر تەشی ڕێس وتراوە(تەشی لەڕێوە دەڕێسێت) يان(تەشی ڕێس تەشی ڕێس بێت بەکلکی کەرێوە دەيڕێسێت) لەگەڵ ئەمەشدا تەشی ڕستن کارێکی ئاسان نی يە و هەموو کەسێک نەيتوانيوە بيڕێسێت، بەن-يش لە خوری مەڕ يان موی بزن دروست دەکرا، تەشيەک بەن واتە(گڵۆرە يان خڵۆرە)يەک ئەمەش شان و پيل و کات و ماوەيەکی دەوێت تاوەکو دەتوانی تەشيەک بەن بادەی هەڵبەت لەبەر ووردی و زۆر ماندووبون و هيلاکی، بێ حەيا واتە بێ شەرم خەڵکی بێ شەرم لەيەک کاتدا کوێستان و گەرمێن بکات بەبای گوێ-شيا نايەت، هيچی پێ شەرم و(عار) نی يە، هەروەک پەيامبەری ئيسلام فەرمويەتی(ئەگەر شەرمت بەخۆت نەبوو چی دەکەيت بيکە) بۆيە کورديش ئامادەيە يەک تەشی بەن بڕێسێت تاوەکو ڕووبەرووی کەسێکی بێ حەيا و شەرم ببێتەوە، هەر لەبەر ئەمەشە بە دەريڕينەوە وتويەتی(تەشيەک بەن بادە خۆت لەبێ حەيا لادە).
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,630
Scrivi il tuo commento su questo articolo!