لە لەیلا خالدی فەلەستینەوە بۆ #لەیلا گوڤەن#ی کورد
هاوڕێی بەڕێزم لەیلا گوڤەن، هەزاران سڵاوی گەرمت لێبێ لەناو زیندانی زاڵماندا.
زیندان ڕێگریی نەکرد لەوەی دەنگت بگاتە ئێمە، بۆئەوەی لەگەڵ تۆ بوەستین فشار لەسەر پەرلەمانتار بکەین و کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییە ڕەواکان، کە لە سەرەتادا ئازادکردنی تۆ و هەموو گیراوانی سیاسیی، لەسەرووی هەموویەوە تێکۆشەری گەورە #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#ە.
بەناوی خۆم و بەناوی هەموو ژنانی فەلەستین دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی تۆ بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو شێوازەکانی پێشێلکردنی مافی تێکۆشەران.
ژنە زیندانییەکانی فەلەستین لەسەروو هەموویانەوە خالیدە جەزا پێشەنگایەتیی دژ بە دووژمانی سەهیۆنیی کرد و لەگەڵ زیندانییەکانی دیکەماندا لەسەروویاندا ئەحمەد سەعدات، ئەمینداری گشتیی بوونە قەڵغانێک لە بەرامبەر سەهیۆنیی داگیرکەر.
هاوڕێی خۆشەویست لەیلا، ئێمە دڵنیات دەکەینەوە، کە تاریکیی زیندان درێژە ناکێشێت، بە تێکۆشان و ئارامیی، ماف لەبەرامبەر زوڵم سەردەکەوێت، ئەو مانگرتنەی تۆ بەو ئازارەوە، وێنای باڵاترین شێوازی تێکۆشان دەکات، لەلایەن گەلەکەت و ئازادییخوازانی دنیاوە بەرز دەنرخێندرێت.
چاوت ماچ دەکەم
سڵاوی شۆڕشگێڕیی بۆتۆ، دەستت دەگوشم، تۆ دەبیتە نمونەیەکی زیندوو بۆ هەموو ژنانی جیهان.
بەهیوای ئازادییت
هاوڕێی تێکۆشانت لەیلا خالد[1]
#16-01-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,667
Scrivi il tuo commento su questo articolo!