چەند ئامۆژگارییەکی گشتیی بۆ خۆپارێزی لە شەپۆلی بارینی تۆز و خۆڵ
1-بەکارهێنانی چاویلکە و (قەترە) دڵۆپ، بۆ پاراستنی چاوەکان لە تەپوتۆز.
2-دوورکەوتنەوە لە چوون بۆ جێگە کراوەکان لە کاتی شەپۆلەکاندا.
3-بەکارهێنانی دەمامک لە کاتی چوونەدەرەوەدا و گۆڕینی بە بەردەوامی.
4-پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی (ڕەبۆ) هەناسەتووندییان هەیە، چارەسەری (بەخاخ)یان پێ بێت، بۆ حاڵەتی کتوپڕ.
5-سووربە لەسەر داخستنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵ (یان شوێنی کارەکەت) بە باشی.
6-دوورکەوتنەوە لە خوراندنی چاوەکان، کاتێک تەپوتۆزیان تێ دەچێت، بەڵکوو دەبێت جوان بە ئاو بشۆرێن.
7-ئەگەر شەپۆلەکە لە کەشێکی گەرمدا ڕوویدا، دەبێت بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە.
8- کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پێویستە جامەکانی دابخرێن و کەڵک لە (تەبرید)فێنککەرەوە وەربگیرێت.
لە ڕێنماییەکانی/ ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە عێراق
وەرگێڕ/ #زریان سەرچناری#
#17-05-2022# [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,192
Scrivi il tuo commento su questo articolo!