لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی شوانکارە سەربە شارۆچکەی شاهۆ هەڵکەوتوو لە شاری #ڕوانسەر#، بە لایەنی کەمەوە شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە بەرەو ناوچە سنوورییەکان دەڕۆیشتن، بەسەختی برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی یەکشەممە 7ی ڕەشەممەی 2722 (26ی فێبریوەری 2023) ، پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوەکانی سەلاح ڕەحمانی، زەکەریا ئەحمەدی، #مێرساد دەروێشی#، زەکەریا محەمەدی و ماکوان ڕەحمانی لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە کە تا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە لە نزیک گوندی شوانکارە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و برینداربوون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم شەش کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری جوانڕۆ گواستراونەتەوە و دۆخی تەندرووستی دوو کەسیان ناجێگیرە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,792
Scrivi il tuo commento su questo articolo!