=KTML_Bold=مەسرور بارزانی، ڕازی بووە دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانی لە سنووری سلێمانی زیاتر بکات=KTML_End=
ئەو لیژنە وەزارییەی هەفتەی ڕابردوو، سەردانی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتیان کرد، جارێکی تر سەردانی دەکەن و پەیامێکی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی پێدەگەیەنن.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە #26-04-2023#ی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە جارێکی تر لیژنە وەزارییەکەی حکومەت سەردانی قوباد تاڵەبانی بکەن و کۆبوونەوەیەکی تری لەگەڵ بکەن، تا ڕازی بکەن بە گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی داواکارییەکانی قوباد تاڵەبانی کراوە، مەسرور بارزانی ڕازی بووە بەوەی جارێکی تر لیژنەکە سەردانی بکەن و ئامادەیشی نیشانداوە، زۆرینەی داواکارییەکانی جێبەجێبکات، بەو مەرجەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی جددی بن لە بابەتی گەڕانەوە.
مەسرور بارزانی ڕازی بووە لەسەر بنەمای داواکارییەکانی قوباد تاڵەبانی، دەسەڵاتەکانی لە سنووری #سلێمانی# وەک جێگری سەرۆکی حکومەت زیاد بکات و لیژنە وەزارییەکەش ئەوە وەک پەیامێک دەگەیەننە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 468
Scrivi il tuo commento su questo articolo!