#سەمیر هەورامی#، وتەبێژی #قوباد تاڵەبانی# ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە حەوت مانگە پلانی چارەسەری گرفتە داراییەکانمان بە تیمی پارتی لە حکومەت داوە، ئەگەر گرفتەکە چارەسەر نەکرێت هەوڵی ڕێکەوتن لەگەڵ #بەغدا# دەدەین.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە حەوت مانگە پلانی چارەسەری گرفتە داراییەکانی سنووری #سلێمانی# و #هەڵەبجە#یان بە تیمی پارتی لە حکومەت داوە و تاکوو ئێستا #29-04-2023# وەڵامێکی ئەوتۆ نەدراونەتەوە، ئەگەر گرفتەکە چارەسەر نەکرێت هەوڵی ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا دەدەن.
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکردووە: کێشەکانی تیمی یەکێتی لەگەڵ تیمی پارتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیانە، بۆ چارەسەری ئەو گرفتانەش تاکوو ئێستا وەڵامی ئەوتۆمان وەرنەگرتۆتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: قوباد تاڵەبانی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی سنوورەکە، ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە چارەسەر نەکرا بەهیواین لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەوین بۆ ئەوەی چیتر ستەم لە ئیدارەی سلێمانی نەکرێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 490
Scrivi il tuo commento su questo articolo!