=KTML_Bold=قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ستایشی هەڵوێستی سەروەر مەحموودی دەکات و پێی دەڵێت شانازیت پێوەدەکەین=KTML_End=
#سەروەر مەحمود#، ئەو کوڕەی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی وڵاتی بەریتانیا بەهانای لێقەوماوەکانەوە چوو، ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە #24-05-2023#، #قوبادتاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕیگەی پەیوەندی تەلەفۆفنییەوە، قسەی لەگەڵ کردووە و دەست خۆشی لێکردووە کە بەهۆی هەڵوێستە ئازایانەکەیەوە توانیویەتی ژیانی 30 کەس لە مردن ڕزگاربکات و پێی وتووە وەک کوردێک شانازیت پێوەدەکەین.
ئەو کوڕە کوردە ئاماژەی بەوەشدا، زۆر دڵخۆشبووم بەوەی لەلایەن جیگری سەرۆکی حکومەتەوە پەیوەندیم پێوەکراوە و دەست خۆشی لێکردووم.
هاوکات وتیشی ئەم جۆرە هەڵوێستانە هاندەرێکە بۆ هەموو ئەو کوردانەی لەدەرەوەی وڵات، بەشێوازێکی جۆراوجۆر ناو و ناوبانگی کورد بەجوانی نیشانی وڵاتانی دیکە دەدەن.
سەروەر مەحمود تەمەنی 39 ساڵە و هاووڵاتییەکی بەریتانیایە و خەڵکی شاری کەلارە، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوودا کاتێک دەبینێت باڵەخانەیەک بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرتووە، بەهانای ئەو خەڵکەوە دەچێت کە لە ئاگرەکەدا گیریان کردووە و تا ئەو کاتەی تیمەکانی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە توانی ژیانی 30 کەس لە دانیشتوانی ناو باڵەخانەکە ڕزگار بکات، بەهۆی ئەم هەڵوێستەیەوە لە میدیاکانی بەریتانیا بە کوڕە ئازاکە ناسراوە و لە ئاستێکی بەربڵاو ستایشی هەڵوێستەکەی دەکرێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 439
Scrivi il tuo commento su questo articolo!