لیژنەی پارکۆری ئێراق لەژێر درووشمی (ئاشتی بۆ ئێراق) پاڵەوانێتی پارکۆری یانەکانی ئێراق لە شاری بەغدا ئەنجام دەدات.
ئەمه و لەو پاڵەوانێتییە کە بڕیارە یارییەکانی لە ڕێکەوتی (13و14-10-2023) بەڕێوە بچێت، تێیدا تیمی کوڕانی یانەی پێشمەرگە بەشداری دەکەن، سەبارەت بە بەشداری پێشمەرگەکان، (بریا جەمال)، ڕاهێنەری تیمی پارکۆری یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تیمەکەمان بەردەوام ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکان دەکات و لە ئێستاشدا 2023 خۆمان بۆ پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق ئامادە کردووە، ڕاهێنەری تیمەکەی پێشمەرگە وتیشی، ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر یاریگەی یانەی یەرموک بەڕێوە دەچێت، خۆی لە کۆمەڵێک یاری دەبینێتەوە لەوانە، (کالیسنیک، پاسکیلی B M X، دانس و هتد...).
لە کۆتایی قسەکانی بریا ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئەنجام دەچنە نێو ئەو کێبڕکێیەوە و دەیانەوێت ئاڵای پێشمەرگە بە سەرکەوتنەکان بشەکێننەوە.
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 265
Scrivi il tuo commento su questo articolo!