ناو: هێمن
ناوی باوک: تۆفیق
شوێنی لەدایکبوون: #دووشیوان# -#شوان#
$ژیاننامە$
ناو: هێمن تۆفیق عوسمان، دەڵێن : لە ساڵی 1982 لە دایک بووم، لە گوندی #دووشیوان#ی بناری #خاڵخاڵان# هەمیشە لە دەربەدەری و ئاواریی ژیاوین وباوکم ئێمەشی بە شانازییەوە فێری کوردایەتی کردووە، هەر ئەو شۆڕش و کوردایەتییە بووە کە قۆناغی خوێندنی سەرەتایم بە فارسی و عەرەبی و کوردی خوێندووە، دواجار لە ساڵی 2001 سەفەری هەندەرانم کردووە و لە وڵاتی بەریتانیا دبلۆمی بازرگانیم بە دەستهێناوە لە زانکۆی زەمانچێستێر ، ئێستا لە #سلێمانی# دەژیم.
دەستپێکی نووسین و خوێندنەوەم لە دێڕە جوانەکانی عەلی شەریعەتییەوە فێر بووم و هۆکاری فێری نووسینی کردم کە خاوەنی دوو پەرتووکم بە ناوی
1-#دادگای ویژدان#
2- ئەو فرمێسکانەی وشک نابن
لە ئێستادا سێ پەرتووکم ئامادەیە بۆ چاپ بە ناوەکانی
ژنێک لە غوربەت ،
ئەو کچەی فێری عەشقی کردم ،
نان و ڕستەی ڕۆژانە وەک یەکن.
بە هیوام کەمێک سوودم گەیاندبێت بە گشتی.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 531
Scrivi il tuo commento su questo articolo!