ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە #06-04-2024#، بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە #بەغدا# لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراقی فیدراڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تێڕوانینی هاوبەش بۆ تەواوی پرس و بابەتە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەتی فیدراڵیی ئێراق لە هەموو بوارەکاندا خرایە بەر باس.
لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە پابەندیی حکوومەتی فیدراڵ کردەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەپیرەوەچوونی داواکاریی هاووڵاتییان لە هەموو ئێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەروەها هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پشتگیریی دامەزراوە فیدراڵییەکان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا داکۆکی لە گرنگیی پشتگیریی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ئێراق لە هەنگاوەکانی چاکسازیی حکوومەتی فیدراڵ کرایەوە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی تەواو لە وڵات و تێپەڕاندنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەمی لە بواری کارگێڕی و جێبەجێکاریدا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 94
Scrivi il tuo commento su questo articolo!