یەکێتی تۆپی سەرمێزی سلێمانی لەنێو هۆڵی داخراوی کۆچکردوو فایەق قەسابی تایبەت بە #یانەی وەرزشی سلێمانی# دوا جەولەی یارییەکانی پاڵەوانییەتیی تۆپی سەرمێزی یانەکانی شاری #سلێمانی# و دەوروبەری ئەنجام دا و لەسەر ئاستی خونچەکان و دوای بەشداری 20 یاریزان کە بە شێوەی خول ڕکابەرییەکانی بەڕێوەچوو دواجار #محەمەد دلاوەر 01#ی یاریزانی تیمی خونچەی یانەی پێشمەرگە توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان #هەردی ئەحمەد 01# ڕاهێنەری فێرگەی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم خولە ماوەی یەک مانگی خایاند کە خۆشبەختانە یاریزانانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانیان ڕکابەری بکەن و ئەنجامەکانیشمان شاهیدی سەرکەوتنەکان بوون کە لە دوایی ڕکابەرییەکی بەهێز محەمەد دلاوەری یاریزانی تیمەکەمان توانی لەنێو 20 یاریزان پلەی دووەم بەدەست بهێنێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,283
Scrivi il tuo commento su questo articolo!