قونە گۆزە
گۆزەگۆز: لە پیشەی کۆچەری و ڕەوەندیدا کۆچ و کۆچبار و گواستنەوەی پێشبار و گرانبار بۆ هەواری جیاواز و دانانی بنەگە لە چەند جێ هەوارێک و بۆ ماوەیەک مانەوە و چۆلکردنی بە مەبەستی جیاواز، هەندێک جار گواستنەوە بۆ ئەوە بووە پارچە زەوییەکی دێمەکار بۆ ماوەیەک بکرێتە پەچە و کۆتان و هەوێز تاوەکوو پڕ بکرێت لە قشپل و میزی مەڕەکان بۆ ئەوەی بەپیت بێت و ساڵی ئاییندە بەرهەمی گەنم و دانەوێڵەی بەبڕشت بێت، جاریش هەبووە بەهۆی کۆربوونەوە و وشکبوونی کوێرەدەراوێکی ئاوی بەهاران بووە بە مەبەستی گەیشتن بە دایمەئاوێک باروبارگە و بارخانەیان گواستۆتەوە، لە کوردەوارییدا بە هەموو ئەو جۆرە گواستنەوە ماوە کەمانە وتراوە: قونە گۆزە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 14
Scrivi il tuo commento su questo articolo!