لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامە وەرزییەکانی خۆی، بەشی کاراتێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# پاڵەوانێتییەکی ئەنجام دا.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #04-08-2024# و لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و لەژێر چاودێری یانەکەیاندا، بەشی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە بەشداری سەرجەم هۆڵەکانی و بە میوانداری تیمی کاراتێی #یانەی وەرزشی سەیدسادق# پاڵەوانێتییەکی دۆستانەی بۆ ئاستە جیاوازەکانی کوڕان و کچان لە هەردوو ڕەگەزی کوڕان و کچان و بۆ یارییەکانی کاتدا و کۆمێتە بەڕێوەبرد.
ئەمە و دوایی ئەنجام دانی چەندین یاری و سەرکەوتنی یاریزانانی بەشداری، بە ئامادەبوونی حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی میدالیاکانی یەکەم و دووەم و سێیەم دابەش کران.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو پاڵەوانێتییە دۆستانەیەیان #ئەرسەلان موڕادی# ڕاهێنەری گشتی بەشی کاراتێی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری پێداین و وتی، بە سوپاسەوە وەک هەمیشە کارگێڕی یانەکەمان هاوکاری بەردەوامانە بۆ برەودان و بەرەوپێشچوونی بەشەکەمان و ئێمەش وەک دەستەی ڕاهێنەرانی بەشەکەمان دەمانەوێت لە چالاکی و بەرەوپێشچوونی بەردەوام بین، هەروەک ناوبراو وتی، ئەنجام دانی ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە گرنگی زۆری بۆ یاریزانان دەبێت دوایی مەشقە بەردەوامەکانیان بەشداریان لەم جۆرە چالاکییانەدا ئاستیان بەرەو پێشدەبات.
موڕادی ئاماژەی بەوەشکرد کە لە داهاتوودا بەشداری لە چەندین پاڵەوانێتی دەکەن و لە ئێستاوە بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکاری بۆ دەکەن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 400
Scrivi il tuo commento su questo articolo!