لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی کۆلێژی وەرزشی #زانکۆی سلێمانی# یەکێتی موایتایی ئێراق خولێکی ڕاهێنەری ڕێکخست.
ڕۆژی هەینی #30-08-2024# یەکێتی موایتایی سلێمانی لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی یەکێتی موایتایی ئێراق خولێکی ڕاهێنەری بۆ 250 فێرخواز ڕێکخست، لەو خولەدا کە وانەکانی بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بوو #بەرهەم محەمەد#ی ڕاهێنەری تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق وانەکانی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو وتەوە.
سەبارەت بە خولەکە بەرهەم محەمەدی ڕاهێنەر بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، مەبەست لە ئەنجامدانی خولەکە برەودان و بەرەوپێشچوونی ئاستی یارییەکەیە لە شاری سلێمانی تا فێرخوازان و یاریزانان و ڕاهێنەران ئاستیان بەرەو پێشبچێت لەگەڵ تازەگەرییەکانی سەردەم و یاساکانی یاری موایتایی.
بەرهەم وتیشی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پێگەیەکی بەهێزی لە یاری موایتایی هەیە چ لەسەر ئاستی ڕاهێنەری و یاخود یاریزانان و ئەنجامەکان و دەست کەوتەکانیش شاهیدی ئاست بەرزی تیمەکەی یانەی پێشمەرگەن لەسەر ئاستی نێو خۆی و نێودەوڵەتی دەدەن هەر بۆیە وەک ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگە و هەڵبژاردەی ئێراق بە وانەبێژی ئەو خولە دیاری کراوین. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 895
Scrivi il tuo commento su questo articolo!