#ساڵح موسلیم# رایگەیاند، سەرکردەکانی
پەکەکەپەکەکە بەبێ دیراسەکردن و لێکۆڵینەوەیەکی ورد بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ چەک دانان جێبەجێ ناکەن. دەشڵێت، ئەگەر هۆکارەکانی هەڵگرتنی چەک نەمان ئەوا چەک دادەنێین، بەڵام هێشتا پێویستمان بە چەک هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی #پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)# لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی العربیە لەبارەی پەیامەکەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# رایگەیاند، سەرکردەکانی پەکەکە بانگەوازەکەی ئۆجەلان جێبەجێ ناکەن، بەبێ دیراسەکردن و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ئەنجامەکانی، هەروەها پێویستە چاوەڕێی بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە بکەن بۆ ئەو مەبەستە.
ئاماژە بەوەشکرد، ئەگەر رێگەیان پێبدرێت کاری سیاسی بکەن، پێویست بە چەک ناکات، ئەگەر هۆکارەکانی هەڵگرتنی چەک نەمان ئەوا چەک دادەنێن، بەڵام ئاوان هێشتا پێویستیان بە چەک هەڵگرتن هەیە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی، پەیامی نوێی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا ئۆجەلان داوا دەکات پەکەکە چەک دابنێت و لە کۆنگرەیەکدا خۆی هەڵبووەشێنێتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 842
Scrivi il tuo commento su questo articolo!