پیاوێک لە مەرزی تەوێڵەوە دەیەوێ بە قاچاغ بچێتە ناو ئێرانەوە، بەر لەوەی بگاتە سەر مەرز چەمێک دێتە ڕێگای، هەر بۆ دڵنیایی، بەر لەوەی لە چەمەکە بدات، ئەحۆل لەسەر چەمەکە دانیشتووە، لە ئەحۆل دەپرسێت: زەحمەت نەبێت ئەم ئاوە بواری هەیە بۆ پەڕینەوە؟
ئەحۆلیش دەڵێ: بەڵێ بوار دەدات.
پیاوەکە وردە وردە دەچێتە ناو ئاوەکەوە، تەماشا دەکات هێشتا نەگەیشتۆتە ناوەڕاست کەچی ئاو خەریکە دایدەپۆشێت، بۆیە هاوار لە ئەحۆل دەکات و دەڵێ: ئەرێ کابرا خۆ تۆ گوتت بوار دەدات، عەیب ناکەی بۆ درۆ دەکەی؟ ئەحۆلیش دەڵێ: دەی چوزانم، بەخوا پێش تۆ قازێ پەڕییەوە ئەوبەر. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 118
Scrivi il tuo commento su questo articolo!