- بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان ئیسلامییەکان و عیلمانییەکانی نێو تورکیا، کە عیلمانییەکان دەیانەوێت بەهۆی دەستوورەوە پارتی ڕەفای ئیسلامی قەدەغە بکەن، هەندێک چاودێر وای بۆ دەچن کە ناکۆکیی نێوان ئەو دوو بەرەیە لە تورکیادا ببێتە هۆی جەنگێکی میلـلی لە تورکیادا. هەروەها ئەمڕۆ لە نێو پەڕڵەمانی تورکیادا ئەو دوو لایەنە کەوتنە دەمەبۆڵێوە و هەندێکیشیان کەوتنە داپلۆسینی یەکتری.
- ادت ڕایگەیاند، کە هەرسێ دەوڵەتی ئێڕاق و ئێران و سووریا بە تایبەتی یارمەتیی پکک دەدەن، چونکە پەنای ئەو پێشمەرگە هەڵهاتووانە دەدەن کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تورک و پارتییەوە بۆ سنووری ئەو وڵاتانە بە ناچاری چوون.
- ئامریکا، هەرسێ داگیرکەری ئێڕاق و ئێران و سووریای دڵنیاکرد، کە هێزەکانی تورک نایانەوێت باشووری.ک داگیربکەن، بەڵکو ئەمە پڕۆسەیەکی کاتییە و دەکشێنەوە.
- هێزەکانی تورک پەنابەرانی کامپی ئەتروشیان ڕاونا و کەمپەکەیان کردە سەربازگەیەکی سووپای تورکی و بارەگای سەرۆکایەتیی سەربازیی هێرشەکەشیان لە سلۆپییەوە گواستەوە بۆ زاخۆ.
- پارتی بەیانێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەڵێت، کە پکک خۆی هەموو جارێک دەبێتە هۆی هاتنی تورک بۆ باشووری کوردستان.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 8,648
Scrivi il tuo commento su questo articolo!