$دەرەوەی کوردستان$
- بەستنی کۆنگرەی لۆزان، کە بەهۆیەوە مافی چارەی خۆنووسین لە کورد سەندرایەوە لە بەرژەوەندیی تورک.. ئەمە بەندە گرنگەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیەیە:
بەندی 3: هەتا 9 مانگی دیکە مەسەلەی سنووری نێوان ئێڕاق و تورکیا لە ڕێگایەکی نێونەتەوەیییەوە لە نێوان حوکومەتی بەریتانیا و تورکیادا چارەسەر دەکرێت، ئەگەر ئەو دوو دەوڵەتە نەیانتوانی لەو ماوەیەدا ڕێک کەون، مەسەلەکە دەنێردرێتە ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلان.
بەندی 38: حوکومەتی تورکیا بەڵێن دەدات کە دەستەبەری ژیان و مافەکانی دانیشتووانی تورکیا لە ئەستۆ بگرێت.
بەندی 39: لە بەکارهێنانی هیچ زمانێک بەرگری نەکرێت. هاونیشتمانانی تورکیا دەتوانن بە ئازادی هەر زمانێک لە پێوەندی تایبەتی خۆیاندا، یان لە نووسراوەکانی بازرگانی، ئاین و یان ڕۆژنامەگەری، یان لە هەرچەشنە بڵاوکراوەیەکدا، یان لە کۆبوونەوە ئاشکرایەکاندا بەکاربهێنن.
- د.ت، ئاماری دانیشتوانی ویلایەتی موسڵی پێشکەشی کۆنگرەی لۆزان کرد، کە بەپێی ئەو ئامارە دانیشتوانی نیشتەجێ 507 هەزار و کۆچەرەکانیش 170 هەزار کەس بوون. [1][2][3][4][5]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 21,782
Scrivi il tuo commento su questo articolo!