$باکووری کوردستان$
- بەفر و تەرزە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان دەبارێ و زۆری بارینی بەفر و تەرزە جوڵەی هاووڵاتییانی پەکخستووە. ماوەی 2 ڕۆژە بە بەردەوامی لە زۆربەی ناوچەکانی باکووری کوردستان بەفر و تەرزە دەبارێت. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ڕێگای سەدان دێ و لادێ بگیرێت و بەهۆی خزانی ئۆتۆمبێلیشەوە چەندین کەس بریندار بوون.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە هۆی وەرگەڕان و گڕگرتنی تانکەرێکی سووتەمەنیی عێراقیی، ڕێگای نێوان شاری 'شاباد' و شارۆچکەی 'حەمەیل' لە پارێزگای #کرماشان# داخرا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161321/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وەرگەڕانی تانکەرێک شەقامێکی سەرەکیی کرماشانی داخست=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وەرگەڕانی تانکەرێک شەقامێکی سەرەکیی کرماشانی داخست=KTML_ImageCaption_End=
- #کۆڵبەر#ێکی کورد، بە ناوی فەرشاد میرزایی، کوڕی ئەسەد خەڵکی گوندی بلسووری سۆفلا، سەر بە شاری خۆی، به هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە لای ڕانییەوە بە توندی بریندار کراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- تۆڕی ڕێخراوەکانی #سلێمانی# و ژمارەیەک لە چالاکوانان و هاوڵاتیان، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا سەرکۆنەی سوتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەیان کرد، داواشیان کرد تاوانبارانی ئەو کارە بە سزای یاسایی بگەیەندرێن.[3]
- شەش ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی #بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان# دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان له و حيزبە ڕادەگەیەنن و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەش بۆ سیاسەتی حیزبەکەیان و دەستێوەردانی ڕابەری گشتیی لە ئۆڕگانەکانی ئه و حزبە دەگەڕێننەوە. ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی برتین لەهەریەک لە کامل محمود، حەمەدئەمین ئاشووری، موحسین محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرباز خۆشناو، مەلا غەفور #چەمچەماڵ#ی، ئارام کەمال، ئەندامانی سەرکردایەتی بزوتنەوە.[1]
- شەوی ڕابردوو لەسنوری شارەدێی ڕەشاد چەکدارانی #داعش# بە جلوبەرگی سەربازییەوە چوونەتە سەر هەردوو گوندی زەباع و موبد، 14 هاووڵاتیان ڕفاندووەو لەنێویاندا موختاری گوندی زەباعی تێدایە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,601
Scrivi il tuo commento su questo articolo!