$باشووری کوردستان$
- بەمەبەستی گەیاندنی نامەیەکی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ بەرپرسانی #پەکەکە#، بەرەبەیانی ئەمرۆ، وەفدێکی بەدەپە کە پێکهاتوون لەهەریەک لە ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی جڤاکی دیموکراتیک و -کەجەدە- #سەڵاحەدین دەمیرتاش# و گوڵتان کشناک هاوسەرۆکانی بەدەپە گەیشتنە شاری #سلێمانی#.
- بەهۆی دەستکاریکردنی گولە تۆپێکەوە، ئەمرۆ، پێشمەرگەیەک لە شارەدێی گەڵاڵە لەسنوری شارۆچکەی #چۆمان# گیانی لەدەستدا. قوربانییەکە ناوی (هیوا مەحمود)ە و تەمەن 35 ساڵە و پێشمەرگە بووە و خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە.
- پۆلیسی ژینگە ڕاوچییەکی بەناوی (شێرزاد حارس) لە ناوچەی #سیدەکان# کوشت.
- لە هۆڵی لقی 11 پارتی لە #ڕانیە# هەڵبژاردنی لقی قوتابیان ئەنجامدرا، بەڵام پێش هەڵبژاردنەکە شەر ڕوودەدات و بۆماوەی دوو سەعات لەبەردەمی لقی پارتی شەردەبێت و ڕێگە بەچەند ئەندامێک نادرێت دەنگ بدەن.
$دەرەوەی کوردستان$
- دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی گەلی کورد لەعێراق بەرێوەچوو.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 7,020
Scrivi il tuo commento su questo articolo!