$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووس #مەلا ئەحمەد نەزیری# لە #سنە#.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەرێوەبەری بەنداوی #دەربەندیخان# ئاشکرایدەکات ئه و درزانەی بەهۆی بوومەلەرزەوە لەسەر کۆنکرێتی بەنداوەکە دروستبوون، چارەسەر کراون و لەئێستادا مەترسی لەسەر ئه و بەشە نەماوە کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی ئاو.[1]
- لە شارەدێی شۆڕش لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گووللە لە دوو گەنج کرا، دەستبەجێ کەسێکیان گیانی لەدەستدا.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکخراوی چاند و هونەری باشوری کوردستان لە ئۆفیسی خۆیان لە شاری #سلێمانی#، بەیاننامەیەکیان لەسەر گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی #مەخموور# بڵاوکردەوە.[3]
- بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسایەکەوە 250 هەزار کورد لە هەڵبژاردنی نیسانی داهاتوو بێبەشدەکرێن، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمانیش دەڵێت: دژی بێبەشکردنی کوردانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆماردەکەین.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکخراوی کوردیۆ فێستیڤاڵێکی تایبەتی بە نمایشکردنی کاری دەستی ژنان لە #سەیدسادق# کردەوە لە فێستیڤاڵەکەدا شانۆگەرییەکی تایبەت بە منداڵان نمایشکرا و گروپی هەڵپەڕکێی ڕێکخراوی کوردیۆ چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێیان پێشکەش کرد.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەتویتێکیدا جەختلەوە دەکاتەوە وڵاتەکەی هیچ ڕۆڵێکی لە شکستهێنانی تاقیکردنەوەی موشەکەکەی پێگەی ئاسمانی سمناندا نەبووە.[2]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,793
Scrivi il tuo commento su questo articolo!