ئاگاداری ڕای گشتی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە گروپەکەمان چالاکییەکانی بۆ ئەم هەفتەیە ڕادەگرێت بەهۆی سەرقاڵبوون بەئامادەکارییەکانی چلەی ماتەمینی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی کە بڕیارە ڕۆژی 15ی کانونی دووەم لەشاری کەلار بەڕێوەبچێت.
لەهەمانکاتدا گروپەکەمان پێشوازی لە هەنگاوی چونی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات بۆ بەردەم دادگا و لێرەوە داوادەکەین سەرجەم داواکراوانی تری ئەم کەیسه و کەیسەکانی پێشوی وەک 17ی شوبات و شەهیدان سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە عەبدولسەتار شەریف ڕاپێچی بەردەم دادگا بکرێن.
هەروەها داواکارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ نەهێشتن و لێسەندنەوەی ئەو حەسانە ناشەرعییەی بەناوی یاسا و ڕاسپاردەوە بەخشراوەتە بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی.
گروپی بەدواداچونی کەیسی شەهید کاوە گەرمیانی
7\1\2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 19,045
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!