$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو هێزەکانی سەربە حکومەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی شەهیدانی ئیسماعیل ڕۆناهی لە گوندی کۆلانی سەربە گمگمی #موش#.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوای ونبوونی بۆماوەی دوو ڕۆژ، تەرمی #کۆڵبەر#ێکی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ نارنجۆکێکی دەستی لەبەردەم ماڵی ڕۆژنامەنوسی کورد، #ئاکۆ ڕەشید# لە گەڕەکی #شۆرجە#ی شاری #کەرکووک# تەقییەوە.[1]
- شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە. شاندەکە تاوتوێی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان دەکەن لەگەڵ شاندی عێراقی.[2]
- بە ڕەزامەندی هەرسێ لایەنی گۆڕان، هاوپەیمانی و کۆمەڵ، #یوسف محەمەد سادق# کراوەتە سەرۆکی هاوپەیمانیەکەیان.[3]
- بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە کۆمەڵگەی تلبەنات-ی سەر بە شارۆچکەی #شەنگال#، گەنجێک گیانی لەدەستدا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #ساڵح موسلیم# بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی #تەڤدەم# و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-#پەیەدە# هۆشداری دەدات بە تورکیا و لە دیمانەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر #عەفرین#، شەڕەکە دەپەڕێتەوە بۆ تورکیا و ئەمەش دەبێت بە سەرەتای ڕووخانی ئەو وڵاتە. [2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 14,839
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!