- لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لەشاری هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی واژۆکرد.
- لەشاری موسڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو کوژران و برینداربوونی پێنج سەربازی سوپای عێراقی لێکەوتەوە.
- تەرمی ژنێک بەهەڵواسراوی لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە.
- هەورەبروسکە دای لە هاوڵاتیەک لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی سەیدسادق و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەسترێژی گوللە لە هاوڵاتییەک کرا و لە قەزای حەویجەش تەقینەوەی بۆمبێکەوە چوار کەسی بریندار کرد.
- دادگای تاوانەکانی سلێمانی بە غیابی حکومی شەش ساڵ زیندانی کردنی بۆ دانای ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووی سلێمانی دەرکرد، بە هۆی بەهەدەردانی پارەی وشکەساڵی و بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ کاری تایبەت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 10,879
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!