- 12-05-2020
- 11-05-2020
- 10-05-2020
- 09-05-2020
- 08-05-2020
- 07-05-2020
- 06-05-2020
- 05-05-2020
- 04-05-2020
- 03-05-2020
- 02-05-2020
- 01-05-2020
- 30-04-2020
- 29-04-2020
- 28-04-2020
- 27-04-2020
- 26-04-2020
- 25-04-2020
- 24-04-2020
- 23-04-2020
- 22-04-2020
- 21-04-2020
- 20-04-2020
- 19-04-2020
- 18-04-2020
- 17-04-2020
- 16-04-2020
- 15-04-2020
- 14-04-2020
- 13-04-2020
13-05-2020
- 14-05-2020
- 15-05-2020
- 16-05-2020
- 17-05-2020
- 18-05-2020
- 19-05-2020
- 20-05-2020
- 21-05-2020
- 22-05-2020
- 23-05-2020
- 24-05-2020
- 25-05-2020
- 26-05-2020
- 27-05-2020
- 28-05-2020
- 29-05-2020
- 30-05-2020
- 31-05-2020
- 01-06-2020
- 02-06-2020
- 03-06-2020
- 04-06-2020
- 05-06-2020
- 06-06-2020
- 07-06-2020
- 08-06-2020
- 09-06-2020
- 10-06-2020
- 11-06-2020
- 12-06-2020
باکووری کوردستان
- بە پێی لێدوانی بەرپرسانی تورک لە شاری
وانوان بە گشتی 380 کەس تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 44 کەسیش لە کەرەنتینەدان.
[1]
- سیاسەتمەداری کورد مەحمود ئالیناک لە 17ی شوباتدا لە شاری قەرس بە بیانوی 'یەکپارچەیی دەوڵەت دەخاتە مەترسیەوە، سەربەخۆیی دەوڵەت لاواز دەکات' دەستگیرکرا و داواکرا سزای هەتا هەتایی بەسەردا بسەپێنرێت. لە دانیشتنی دادگادا کە لە 2مین دادگای سزا قوڕسەکانی قەرس بەڕێوەچوو، مەحمود ئالیناک ئازادکرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هوشەنگ بازوەند، پارێزگاری
کرماشانکرماشان ڕایگەیاند دۆخی تەندروستیی پارێزگای کرماشان باش نییە و شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی هەڵکشانی ئاماری تووشبووان لە پارێزگاکە.
[2]
- دیوانی باڵای وڵات حوکمی 11 ساڵ زیندانیی تەعزیریی مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان، بە ناوی سەید ئارام ئەمین زادەی پشتڕست کردەوە.
[8]
- ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە نزیک دوو گوندی مادلوو و وەکیل سەر بە شاری چاڵدێران، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و سێ کۆڵبەر بەتوندی بریندار بوون. لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، ڕەزا سەرشیری، مەناف حەسەنزادە لە لای ئەژنۆ و بێهزاد ڕەمەزانی لە لای ناوقەدیەوە پێکراون. ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە، خەڵکی گوندی وەکیلن و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.[8]
باشووری کوردستان
- تورکیا چەند گوندێکی ناوچەکانی دەڤەری
بەرواری باڵابەرواری باڵای سەر بە شارۆچکەی
کانی ماسێکانی ماسێ لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی بۆردوومان دەکەن و زیانی بە چەند خێزانێک گەیاندووە، بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێت، سێ شەوە لەسەریەک ناوچەکەیان بۆردوومان دەکرێت.[2]
بۆردوومانی تورکیا زیانی بە 12 خێزانی کانی ماسێ گەیاندووە
- ئەمڕۆ 33 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی ناوچەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە، هەورامان،
شارەزوورشارەزوور، دژ بەدامو دەزگاکانی ڕژێمی بەعس لەناوچەکەدا، بەو بۆنەیەوە لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە یادەکە بەرز ڕاگیرا.
[5]
- یەک تووشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆڕۆنا پشکنینی تاقیگەیی بۆ یٔەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانیە.
[7]
- کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند: کۆمپانیایەک لە
هەولێرهەولێر بەناوی (ئابور گروپ) نزیکەی (6) ملیار یۆرۆ دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی کەناری وارف لە لەندەن بۆ بانکیHSBC کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان.
[6]
-
جەمیل بایکجەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی
کەجەکەکەجەکە، ڕایگەیاند: سیاسەت و گەمارۆی پارتی لەسەر کەمپی پەنابەرانی
مەخموورمەخموور شەمەزارییەکی گەورەیەو دەشڵێت: ئەم سیاسەتە هیچکات خزمەت بە پارتی و بە کورد ناکات و لە خزمەتی دەوڵەتی تورکیادایە، پێویستە پارتی دەستوبرد کۆتایی بەو گەمارۆیە بێنێت.[6]
- لە گەڕەکی برایەتی
خورماتووخورماتوو تەقە لە هاووڵاتییەکی کورد دەکرێت و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار دەکرێت.
[3]
- بەیانی ئەمڕۆ، دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵی سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی گردبوونەوە. له گردبونەوەکەدا، مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕەزایەتیان دەربڕی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و نەدانی لە کاتی خۆیدا بە ستەمێکی گەورە دژ بە خەڵکە وەسفکرد.[5]
- جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم هەر داهاتێک بێتە دەستی، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی خەرج دەکات. ڕاشیگەیاند، بە گوێرەی ئه و داهاتەی لە بەردەستمانە هەوڵ دەدەین پێش جەژن مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش بکەین.
[4]
- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام بەغدا 360 هەزار تۆن وەردەگرێت و ئەوەش غەدرێکە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە.[2]
- سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ڕایگەیاند، 11 پەرلەمانتار بە یاداشتێک داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سووتاندنی دەخڵی جووتیاران دەکەن.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەر تورک، زەویە کشتوکاڵیەکانی دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری بابیان سووتاند.
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب بە هاوکاری جوتیارانی ناوچەکە، بۆ ئەوەی ئاگرەکە زیاتر تەشەنە نەسەنێت، هەموو هەوڵێکیان خستەگەڕ و ئاگرەکەیان کۆنترۆل کرد. باران ئاریمە شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی باب ڕایگەیاند، ئاگرەکە کە لە گوندی شێخ ناسر کە لە لایەن چەتەکانی قەلغانی فورتەوە داگیر کراوە، دەستی پێکردووە و هەموو زەوی و زاری کشتوکاڵی ناوچەکەی سووتاوە.[1]
- ئەمشەو لە ناوەندی شاری
عەفرینعەفرین لەرۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بریندار هەیە.[3]
دەرەوەی کوردستان
- سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، لە دۆڵی ڕەتم لە ناوچەی شوێرف لە باشووری لیبیا، فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان خستووەتە خوارەوە.[4]
- ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، دەوڵەتی تورک لەژێر ناوی کارکردندا 150 منداڵی ڕاهێنراوی سوریای ڕەوانەی لیبیا کردووە بۆ شەڕ و لەو چوارچێوەیەشدا 16یان کوژراون.[5]
- کیانوش جهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 958 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیە ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 112 هەزار و 725 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 50 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە شەش هەزار و 783 کەس، تا ئیستاش 89 هەزار و 428 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.[5]