سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە جەژنی ڕۆژووی ئێزی: وەکو هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری مافەکانتان دەبین 15-12-2023
#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزی بڵاوکردەوە و گوتی: جەژنی ڕۆژووی ئێزی لە میر و جڤاتی ڕۆحانی و هەموو خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان، عێراق و هەر شوێنێکی جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژنێکی ئارام و پشووەکی خۆش بەسەر ببەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە خوشک و برا ئێزییەکان پشتڕاست دەکەینەوە کە وەکو هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری مافەکانیان دەبین. هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دەڤەرەکانیان ئاوەدان بکرێنەوە و کوردستان بە وڵاتی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکان بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
پەیاما پیرۆزباهیێ یا ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ ژبۆ جەژنا ڕۆژى یێن ئێزى:
جەژنا ڕۆژى یێن ئێزى ل ڕێزداران میر و جڤاتا ڕووحانی و هەمى خوشک و برایێن ئێزدى ل کوردستانێ و عیراقێ و ل هەر جهەکێ جیهانێ بن، ب گەرمى پیرۆز دکەم. هیڤیدارم جەژنەکا تەنا و ئارام و بێهنڤەدانەکا خۆش ببۆرینن.
د ڤێ هەلکەفتنێدا جارەکا دى خوشک و برایێن خۆ یێن ئێزدى پشتڕاست دکەین کو وەک هەرگاڤ دێ پشتەڤان و پارێزڤانێن مافێن وان بین. دێ هەمى هەولا دەین کو دەڤەرێن وان بێنە ئاڤەدانکرن و کوردستان هەر وەلاتێ پێکڤەژیانا ئاشتیانە یا هەمى پێکهاتەکان بیت.
جەژن پیرۆز بیت، هەر سال ب خێر و خۆشى. [1]
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ
#15-12-2023#
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!