$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خۆپیشاندان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامن و هێزەکانی داگیرکەری ئێرانیش کوێرانە خۆپیشاندەران گوللەباران دەکەن، =KTML_Mark_Begin=زۆرترین شەهید و بریندار لە شاری #مەریوان#ە=KTML_Mark_End=.[2]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا شارەدێی #خانەسۆر#ی #شەنگال#یان بۆردوومان کرد و خانویەکیان لە سەنتەری کومەڵگای خانەسۆر کردە ئامانج.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373131/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=وێنەی ڕۆژ: 19-11-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373131/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی #کەرکووک#یان برد و هێزە ئەمنیەکانیش بەشێوەیەک چڕ لەناو شاردا بڵاوەیان پێکراوە بۆ دۆزینەوەیان.[3]
- دیداری ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە #دهۆک# دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[4]
- لە ساڵۆنی #کوردستانی نوێ# ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی نامیلکەی (بەرەو کۆنگرەی چارەنووسسازی بڕیاردان) بۆ #حاکم قادر# حەمە جان کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەڕێوەچوو.[5]
- لە #هەولێر#، لە فێستیڤاڵێکدا چەندین پەرتوکی دەستنووس نمایشکران کە مێژووی نوسینەکانیان بۆ 500 ساڵ پێش ئیستا دەگەڕیتەوە، بە وتەی بەرپرسی هۆبەی دەستنووسەکان نزیکەی 700 پەرتوکی دەستنووس لە کوردستان هەیە و تائیستا پارێزراون.[3]
- لە هۆڵی مۆزەخانەی #سلێمانی# ناوەندی حەوت ڕەنگە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری سلێمانی 11یەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەند #ئاری بابان#ی کردەوە، بەڵام ناوبراو بەهۆی باری تەندروستییەوە نەیدەتوانی قسە بۆ میدیاکان بکات.[3]
- بۆ هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران سەبارەت بە گرنگی بایکۆت و زیانەکانی بەرهەمی تورکی، لە شارۆچکەی #دەربەندیخان# چالاکییەک بە دروشمی (=KTML_Mark_Begin=من کوردم، کاڵای تورکی ناکڕم=KTML_Mark_End=) بەڕێوەچوو.جەختیش کرایەوە بەشێکی کاڵای تورکی مەترسی نەخۆشی جۆراوجۆریان لەسەره.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر گوندەکانی دەوروبەری هەرێمی دبسی سەر بە عەین عیسا و هەوڵیاندا ڕێگەی نێودەوڵەتی (M-4) داگیر بکەن. #شەڕڤان#انی #هەسەدە# وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا چەتەیەکی داگیرکەر کوژرا.[1]
- ماڵی هاووڵاتییانی #سەرێکانی# لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تاڵان دەکرێن و چەندین خانووی کورد کراونەتە بارەگای سەربازیی میلیشیاکان. خەڵکیش ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان، هاوکات دیاردەی ڕفاندن دەستی پێ کردووە و دواتر بە بڕە پارەیەکی زۆر ڕفێندراوەکان ئازاد دەکرێن. ئەوەی ئێستا لە سەرێکانی ڕوو دەدات، پێشتر بەرامبەر بە خەڵکی #عەفرین# کراوە.[5]
- هاوڵاتیەک بە ناوی عەلائەدین ئەلحسێن بە هۆی تەقینەوەی مینێکی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی #داعش# و ئەلنوسرە لە گوندی هۆشانی عەین عیسای کانتۆنی #گرێ سپی# هەرێمی فورات بریندار بوو.[1]
- سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا بەڵێنی پاراستنی پێکهاتەکان و بەتایبەت کریستیانەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی لە سەرۆکی تورکیا وەرگرتووە، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە چەند شوێنێک لە دژی کورد و کریستیانەکان کۆمەڵکوژییان کردووە. ژمارەیەک لە کریستیانەکان لەدوای هێرشەکەی تورکیا ناوچەکانیان چۆڵکردووە، بەڵام بەشێکیان چەکیان هەڵگرتووە و شانبەشانی هەسەدە پارێزگاری لە گوندەکانیان دەکەن.[4]
- بەگوێرەی ماڵپەڕی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، لە گوندێکی نزیک سەرێکانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێکراو لە نزیک بارەگایەکی سوپای تورک تەقێندراوەتەوەو کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی لیبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا تێکشکاندنی 19 زرێپۆشی دەوڵەتی تورک کە بۆ هاوکاری چەتەکانی ڕەوانەی لیبیای کردبوو، ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای خستنە ژێر کۆنترۆڵی 19 زرێپۆش کە بۆ هاوکاری گروپە چەتەکانی گرێدراوی دەوڵەتی تورک بە کەشتیی لە تورکیاوە ڕەوانەی بەندەری مسراتە کرابوون، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکە کرانە ئامانج و تێکشکێندران.[7]