- شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە گەیشتنە بەرزترین لوتکەی چیای عەبدولعەزیز کە چەتەکانی داعش وەک بارەگایەکی سەرەکی بەکاریان دەهێنا.
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، دەنگ لەسەر ئەو کەسانە درا کە لەلایەن حیزبەکانەوە پێشنیازکراون بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای دەستووری کوردستان- عیراق بۆ ڕاپرسی.
- ئەنجومەنی قەزای خانەقین، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، جارێکی تر جەختیان کردەوە لەسەر پابەندبوونیان بە بڕیاری ئەنجومەنەکە بە گەڕانەوەی قەزای خانەقین بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
- گرووپێکی چوار کەسی لەناو شاری کەرکووک دەستگیرکران، کە سەر بە ڕێکخراوی داعش بوون و لەکاتی دەستگیرکردنیان چەند بۆمبێکی چێندراویان پێبووە. بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک، بەنیازبوون لەناو شاری کەرکووک تەقینەوە ئەنجامبدەن.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,791
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!