هۆزانڤانێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. کوڕی ئاغا هیدایەتی مەلا نەشئەتی مەلا حوسێنە. لە ساڵی 1881 لە شارۆچکەی (جوانڕۆ) لەدایک بووە. هەر بە منداڵی دایک و باوکی مردوون. لای مەلا خوێندوویەتی٬ پەڵام تاسەر نەبووە. لە 1931 دا زیندانی کراوە و 10 ساڵ لە زینداندا ماوەتەوە. هۆنراوەی نیشتمانپەروەری و ئاینیی بە کوردی و فارسی داناوە. دژی ڕژێمی شای ئێران بووە. دیوانێکی هۆنراوەیی لەپاش بەجێماوە. پیاوێکی شیرینزمان و دڵپاک و میهرەبان بووە. سوارچاک و نیشانشکێن و شکارچی بووە. یارمەتیی هەژارانی داوە. مزگەوتێکی بە پارە و ڕەنجی شانی خۆی دروست کردووە و هەر خۆیشی پێشنوێژیی تێدا کردووە و بەڕێوەی بردووە. ساڵی 1957 کۆچی دواییکردووە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,620
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!