ساڵی 1952 لە شاری #سنە# لە دایک بووە. دکتۆرای هونەرە شانۆییەکانی لە زانکۆی سۆربۆن لە وڵاتی فەرەنسا وەرگرتووە. تا ئێستا نزیکەی 12 کتێبی لە شانۆنامەکانی ناوداری دونیا وەرگێڕاوە و چاپ و بڵاویکردووە. کە 6 کتێبیان لە لایەن دەزگای قەترەوە بڵاوکراونەتەوە، لەوانە: مویە جم واتە شیوەنی جەم، هفت خوان ڕستم وانە حەوت هەنگاوی ڕۆستەم، افشین و بودلف هر دو مردەاند واتە ئەفشین و بۆدلەف هەردووکیان مردوون و دخمە شیرین واتە ئەشکەوتی شیرین.
هەروەها هەندێک لە شانۆنامەکانی دکتۆر قوتبەدین سادقی بڕیار وایە لە داهاتوویەی نزیکدا لە لایەن دەزگای قەترە بە شێوەی کتێب چاپ و بڵاوبکرێنەوە، لەوانە: جنگ در تبقە سوم واتە شەڕ لە نهۆمی سێیەم، هفت تن علیە تب واتە حەوت کەس دژی تب، سربازان واتە سەربازەکان، سرود مترسک پرتقالی واتە سرودی داوەڵی پورتوگاڵی، در انتزار لوفتی واتە لە ئینتزاری لوفتی و قابیل.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,121
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!