بەرواری لەدایکبوون: 01-12-1957 هەولێر
پلەی خوێندن: بەکالۆریۆس/ کۆلێژی کارگێڕیی و ئابووریی/ زانکۆی بەغدا،
ساڵی تەواوکردنی: 1980.
پلەکانی وەزیفی:
وەزیری پلاندانان لەساڵی 2006-2009.
جێگری وەزیری دارایی و ئابووری لەساڵی 2001-2005.
بەڕێوەبەری گشتی داهات لەساڵی 1995-2001.
راوێژکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی لەساڵی 1994-1995.
بەڕێوەبەری گومرگی دهۆک لەساڵی 1993-1994.
زیاتر لە (23) ساڵ خزمەتی وەزیفی ئیداریم هەیە.
بەشداری دەیان خول و سیمینارو کۆنفرانسی ئابووریی و ئیداری کردووە.
پلەی حزبی:
30 ساڵ خەبات لەڕیزەکانی (ی.ن.ک).
لەساڵی 1986 بەندکراوە لەفەرمانگەی ئەمنی هەولێرو حوکم دراوە بە 15 ساڵ لەئەبوغرێب.
لە 14-09-1988 بەلێبوردنی گشتی لەزیندان ئازادکراوە.
لەساڵی 1991-1992 ئەندامی بەرەی کوردستان (لیژنەی ئابووریی) بووە.
لەساڵی 1992-1999 ئەندامی مەکتەبی دارایی (ی.ن.ک) بووە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.