نووسەر: محەمەد ناسر ئەلدين ئەلئەلبانی
وەرگێڕ: عەبدولەتیف ئەحمەد
هەر وەک ڕوون و ئاشکرایە یەکێک لە بیروباوەڕی ئەهلی سوننەو جەماعە باوەڕ بوون بە ڕۆژی دوایی کە ڕوکنێکە لە پایەکانی ئیمان، وە بەر لە هاتنی ڕۆژی دوایی نیشانەی گەورەو بچووک هەیە، وە یەکێک لە نیشانە گەورەکانی: دەرچوونی مەسیحی دەججالە، وە دابەزینی (عیسی)ی کوڕی (مریم)ە.
وە لەبەر مەزنی و گەورەیی ئەو ڕووداوەو شەڕی فیتنەی دەججال پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم بەدرێژی بۆی باس کردووین بە ووردی، وە ئاگاداری پێ داوین لێی، وە سیفەتەکانی بۆ باس کردووین، وە ئەو شتانەی کە دەبێتە خۆپارێزی کردن لە شەڕی فیتنەی فێری کردووین، بۆیە فێری کردووین تەنانەت لە ناو نوێژەکانمان پەنا بگرین بە خوا لە شەڕی.
وەهەر لەبەر گرنگی بابەتەکەیە زانای پایە بەرزی فەرموودە ناسی سەردەم (محمد ناصر الدین الالبانی) ئەم کیتابەی داناوە، وە ئەمە بە یەکێک لە کتێبە جوانەکانی دەژمێردرێت کە بۆ موسڵمانانی جێ هێشتووە.
وە ئەوەی هانی شێخ ئەلبانی دا بۆ دانانی ئەم کیتابە هەر وەک خۆی لە سەرەتاکەیەوە باسی دەکات دوو خاڵ بووە:
یەکەمیان: گومانی زۆرێک لەوانەی کە خۆیان دەدەنە پاڵ عیلم (وەک قرضاوی وێنەی ئەمانە) لە عەقیدەی دابەزینی پێغەمبەر (عیسی) (علیه السلام)و کوشتنی دەججال لە دوا زەماندا.
دووەمیان: خەڵکی بەگشتی مەگەر ئەوەی خودا بیەوێت باسی دەرچوونی دەججال و دابەزینی پێغەمبەر (عیسی) (علیه السلام) ناکەن.وە هەر بۆیە منیش بە پێویستم زانی کیتابە بە نرخە وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی تا وەکو موسڵمانان بێ ئاگانەبن
קרא את הספר: چیرۆکی مەسیحی دەجال
הורדה כוללת:
1,208 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,228
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!