لە سەردەمی شەڕی ناوخۆدا، #حەسەنی شیرین# دەچێتە لای پارتی و سلێمانی بەجێدێڵێت.. پاش ماوەیەک، زۆر بێزار دەبێت و یەتەوە سلێمانی.. بۆ گەڕانەوەش، ئەبوایە بچوایەتە لای ینک و زانیاریەکانی خۆی لەوێ تۆماربکردایە.. لە ئاساییشی سلێمانی پێی دەڵێن کاک حەسەن بچۆ بۆ ژووری کاک نەقیب کەریم.. لەوێ تەواو دەبێت و پێی دەڵێن کاکە بچۆ سەرەوە بۆ قاتی دوو بۆ لای نەقیب عەبدوڵڵا و لەوێشەوە بۆ لای نەقیب عوسمان.. پاشان پێی دەڵێن بڕۆرەوە بۆ لای کاک نەقیب سالار و ئەمسەرو ئەوسەری لای نەقیبەکانی زۆر پێدەکەن، حەسەنیش بێزار دەبێت و بەدەم ڕێگەوە دەڵێت: پییییف لەم شارە چی لێ هاتووە.. جاران دوو نەقیب لەم شارەیا هەبوو: #قەیسەری نەقیب# و #حەپسەخانی نەقیب#، کەچی ئێستا هەرچی حیز و گەوادە بووە بەنەقیب!.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 14,999
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!