شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە زارگەلی، ژمارەیەک هاووڵاتیی بێ تاوان شەهید و بریندار بوونە. سەرەخۆشیی لە کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئێمە لە کاتێکدا کە ئیدانەی ئەم بۆردومانە دەکەین، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خەڵکی هەرێمی کوردستان، داوا لە تورکیا دەکەین بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە و شەهیدکردنی هاووڵاتیی مەدەنیی هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
پێویستیشە هێزەکانی پەکەکە گۆڕەپانی شەڕەکە لە هەرێمی کوردستان دوور بکەنەوە، چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەبنە قوربانیی ئەو شەڕ و ململانێیە.
بەردەوامیی شەڕ زیانی بۆ خەڵکی مەدەنی دەبێت و داوا دەکەین لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
01-08-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,528
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!