- لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، هێزێکی سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە گەیشتنە مەخمور.
- چەکدارانی داعش لە میحوەری گوێڕی نزیک هەولێر هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام نەیانتوانیوە هیچ زیانێکیان پێبگەیێنن و تێکشکێنراون.
- کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەڕڵەمان دەستیپێکرد.
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان مانیگرت.
- سوپای تورکیا وێنەی 15 گەریلا بەڕووتی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت گەریلاکان لە سوور-ی ئامەد خۆیان بەڕووتی ڕادەستکردووه، گوتەبێژی هەدەپەش دەڵێت دەوڵەت لاسایی ئەبوغرێب و گوانتانامۆ دەکاتەوە.
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەرژەوەندی پێشمەرگە بڕیاریدا 20% ی ئەو پارەیەی لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت بۆ پێشمەرگە بێت نەک حەشدی شەعبی. پێشتر حکومەتی عێراق بڕیارێکی دەرکردبوو 3% ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ببڕێت و بیداتە حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگه.
- سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 8-3-2016، بەهۆی پێکدادانێکی سەخت لە گەڕەکی تورگوت ئۆزال لە باشووری شارۆچکەی هەزەخ لە باکووری کوردستان، 2 سەربازی تورکیا لەلایەن قەنناس بەدەستەکانی پەکەکە کوژران.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 13,498
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!