$باکووری کوردستان$
- بەپێی بەیاننامەیەکی #هەپەگە# کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە لە شەڕی ناوچەی #شەمزینان# 33 سەربازی تورکیا کوژران، میدیاکانی تورکیا پێشتر بڵاویان کردەوە لەو شەڕەدا 10 گەریلای #پەکەکە# گیانیان لەدەستداوە.
- هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێگەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) یان لە گوندی موساکا سەر بە شارەدێی ڕاجو لە #عەفرین# تۆپباران کرد.
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە پێی بڕیارێکی حکومەتی ئیران بۆ ئەمساڵی خوێندن، خوێندکارانی کوردی قوتابخانەکانی شاری #دیواندەرە# و #سەقز# وانەی فێربوونی زمانی کوردی دەخوێنن، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا کە ڕێگە بە خوێندنی زمانێکی تر جگە لە زمانی فارسی بدرێت.
$باشووری کوردستان$
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو #داعش# بۆردومانی سەنگەرەکانی #پێشمەرگە#ی کردو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو کە خەڵکی #زاخۆ#یە.
- چوار هەلیکۆپتەر لەچەند گوندێکی سنوری شارەدێی ئاغجەلەر سەر بە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# تەقە دەکەن و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لەسنوری 7 گوندی ئەو ناوچەیە کەوتەوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 10,035
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!