نووسینی: ئاراس ئیلنجاغی
لە گوندەکانی کوردستان جوتیاری کورد هیچ بست و پارچە زەوی وشیو ودۆڵ وهەردو تەلان و بن گاشەبەردێکی نییە ناوێکی بۆ دانەنابێت، ئەمەش زۆر یارمەتیی داوە بۆ گرتنەوەی کات و دیاریکردنی شوێن وناسینەوە وبارگەدانان و ئاودانی مەڕوماڵات وخۆ حەشاردان و هەوارخستن وپشوودان وبۆ بەسەر هەڵدان وحەیران (وەک ڕەسوڵ بێزار گەردی فەرمویەتی: مامزان لەئاوی کانی قەبران ئاوی دەخۆنەوە شۆڕ دەبنەوە لۆ گردی گابۆڕی)یان لە فۆلکلۆری وراتی کۆیە وتراوە:
چاوت ئەستێرەی سەحەری
هەردێ لەبیژینگ بەسەری
پیاوی بێ دۆست قوڕ بەسەری
وچیرۆکی بەر ئاگردان، کورت و کرمانجی بۆ زۆربەی کاروباری ڕۆژانەی شوانکارەیی و کشتیاری، هەڵبەت کورد کە دۆزەرەوەی کشتوکاڵە لە مانگەکانی ساڵیشی واناوناوە لەگەڵ کاتی چاندن و دروێنەو بەروبووم و ساردی و گەرمی بگونجێت، لێرەدا ئەوەی دەمەوێت بیخەمەڕوو ناوی ئەو زەوی و ئاقارانەیە کە لە گوندی ئیلنجاغی گەورەدا هەیە، گوندی ئیلنجاغی گەورەی سنووری کێڵگەی نەوتی تەقتەق کەرتێکی کشتوکاڵی سەر بەهۆبەی کشتوکاڵی تەقتەقەو ڕووبەرەکەی (9822)نۆ هەزار و هەشت سەد و بیست و دوو دۆنمە، یەکێک لە گوندە گەورەکانی شارەدێی تەقتەقە، لەکۆندا وتراوە:
بۆ مەڕ لەوەڕاندن لە کوێستان گەدە و پانەسەر لە گەرمیان ئیلنجاغ و داربەسەر
گەدەوپانەسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە ناوچەکانی نێوان سەردەشت وخانە و ئیلنجاغ و داربەسەریش لە باشووری ڕۆژاوای شاری کۆیەن، ڕووبەری شیاوی بۆ چاندن (4073)دۆنمە (3074)دۆنمی پشتاوەو (1279)دۆنمی بەراوەو (3767)دۆنمیشی پاوان و لەوەڕگایە، ڕووبەری گوندەکە (703)دۆنمە ولەکۆندا (8) کانی و (3)کارێزی سەرەکی هەبووە، گوندەکە لە بەرزی (394)مەتر لەئاستی ڕووی دەریایە وکەوتۆتە نێو بازنەی پانی (35، 57-35، 97)ی باکووری گۆی زەوی ونێو هێلی درێژی (44، 30-44، 50)ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوی.
بەو شێوەیە ناوی ئاقارەکانم نووسیووە کە شێوە ئاخاوتنی ئیلنجاغیەکانە کەبەبۆچوونی خۆم تاکە گوندە لە وراتی کۆیە وەک شێوە (زاری کۆییانە)شێوەی گفتوگۆ و قسەکردنیان، پوختەی قسە ئەمەیە:
عەلی مەولود قادر بە حوکمی ئەوەی لە ماوەی نێوان ساڵانی (1993-1998)شوانییەکی زۆری کردووە لە هەرەت و گردۆلکە و ئاقارەکانی گوندی ئیلنجاغی گەورە، بەندەش لە ساڵی (1998)بە مامۆستا لە خوێندنگەی ناوەندی تەواوکاری ئیلنجاغی گەورەی تێکەڵاو دامەزرام، داوام لێکرد هەرچی ناوی زەوی و کانی و کانیاو وئاقارە لە باکووری گوندەکەوە بۆ باکووری ڕۆژاواو باشووری تا سەر ڕووباری داربەسەر و لە دواوانێ-ەوە بەکەناری ڕووباری کۆیە و لەوێشەوە بۆ بانی ئیلنجاغی گەورە و تا ڕۆژهەڵات و ناو ئاوایی بۆم بڵێ ئەوەندەی بۆی وتم منیش دەمنووسی ئەمانەن:
1-چارجۆتیار 2-بێژینگ بەسەر 3-شەریکە 4-مەیدان تەیاران 5-ناو کەمپان 6-گەری دارەبەنە 7-گەرماوە 8-ڕەشمارۆکان (ڕەشمالۆکان) 9-زەوی ڕەشمارۆکان 10-گەڕی ڕەشمارۆکان 11-گەری عاسی 12-هەوێزی دەروێشی 13-کەلەنی کەروێشکی 14-شەکرۆکین 15-تەپەرۆکی کۆردەرەی 16-تەپەرۆکی غەران 17-کۆردەرەی شێخی 18-سندیدار 19-خوڕخوڕە 20-دووشاخۆکە 21-کۆتانۆکە 22-قەراتە سۆران 23-زیواندارە 24-یاروەری 25-کێلەشینە 26-پەڕەسێلکان 27-کلکەی قەبران 28-کفرە بالوکە 29-کۆردەرە 30-سۆتکەدار 31-کونە باشوکە 32-گردی دەرزیان 33-دایماو
34-گۆڕی مەحمیلی 35-دایماوی خوارێ 36-زاراوە 37-بواریان 38-ئەستێرە 39-زەنگە 40-حەبێ مردی 41-گۆڕ ئۆمەرە 42-کاولانی حاجی عەوڵای 43-پایزەواران 44-پایزەوارانی مام شەریفی 45-خێراتۆکە 46-ئەلحەدە 47-کانی وەلی 48-کاولان 49-حەمەخەجیلە 50-چنارۆک 51-بەردەناوە 52-گوولەدار 53-گۆمی فەقێیان 54-مەحمەسمایلان 55-کاولاشان 56-بڕی مریەمێ 57-سێ باسکان 58-گۆڕی شێمحەمەدی 59-گردی داراشان 60-گردی سێوەرۆکان 61-تەلانی پیرێژنی 62-شیوی لەودە 63-ئەلحەدەی خوارێ 64-کفردار 65-کانی گورگان 66-گۆمی گاشینی گەورە 67-گۆمی گاشینی گچکە 68-گردی گاشینی 69-یاکنجی 70-گۆمی خۆشناوان 71-کورتەوکەرەکینە 72-باریکە 73-مام ڕەجەبە 74-ناوڕیان 75-بن گرد 76-زەوی منداران 77-پشت ڕێ 78-چارگە 79-چیاگەڕ 80-ناو کەرەکان 81-باسکی ئایشە کۆر 82-دۆری چیاگەڕی 83-گردەبۆر 84-سارداوە 85-کاولی ئۆمەرگومبەت 86-هەرەتی گابۆڕی 87-زولفەقار 88-هەواری حەسەنی 89-گۆمی دووژنی 90-گردی گابۆڕی 91-خدر حاجیان 92-گۆمەگڕو 93-دووکان 94-مەستان 95-هێڵانە قەڵ 96-بێکەسە 97-عاردی فەهاوێ 98-دڕووگە 99-زێڵواوی مام فەتاحی100-قەمیشەران 101-زێڵواو 102-هەواران 103-پیزپیزۆکان 104-غەری سواری 105-کفرەدۆر 106-دۆری ژووری 107-سەرکفرەدۆر 108-پسیلان 109-قووچەک 110-تارەبانە 111-هێسترباوی 112-برفەت 113-سوورانە 114-تەنگانە 115-کونەدێو 116-کونە سیخوڕە 117-کەور زەرد 118-گۆمی دوو بەرد 119-کانی عارەبان 120-بیان
121-بیانی مام حەمەعەلی 122-نعوری مام حوسێنی 123-سەرکەڵ 124-عاردی کابانێ 125-قۆرتی سەرکەلی 126-قۆرتی خەزارێ 127-پشتەگورگ 128-گردی پاوانێ 129-تاتی پاوانێ 130-کانی مەستانێ 131-دۆری هەناران 132-تاراو 133-گۆمی دووکانێ 134-خدرەسۆر 135-قەبرۆکان 136-قەبرۆکەی ئەلیاسی 137-بانی گەورەی ئیلنجاغێ 138-دۆرە زێرینە 139-برنۆکە 140-دۆرە درێژە 141-سەیدۆکە 142-کانی شێخ ڕەسوڵ 143-جۆنی بەرد144-سەرچاران 145-شیوی هەنجیران..... تاد
ئەمڕۆ ئاقارەکانی (چارجۆتیار و بێژینگ بەسەر و شەریکە وناو کەمپان وگەری دارەبەنەو گەرماوەو ڕەشمارۆکان وگەری عاسی و ڕەشمارۆکان وکەلەنی کەروێشکی وشەکرۆکین) بەشێکی زۆر کێڵگەی نەوتی تەقتەق داگیرکردوون چونکە (5)ی کێڵگەکە لەو ئاقارانەن.