دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
رێکخراوی D.I.Aی ئەمریکی لەسەر بوجەی خۆی ژمارەیەک پڕۆژە لە بوارەکانی پەروەرده و تەندروستی و ئاوەدانکردنەوە لەسنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئایار، شاندێکی ڕێکخراوەکه لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لەسەر بوجەی خۆیان هاوکاری ژمارەیەک پڕۆژە بکەن.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند شاندەکە بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک سەردانی هەولێریان کردووە و بڕیاریانداوە لە سێکتەرەکانی تەندروستی، پەروەردە، ڕۆشنبیری و ئاوەدانکردنەوە چەند پڕۆژەیەک ئەنجام بدەن.
وتیشی پرۆژەکان بریتین لەدروستکردنی قوتابخانه و بنکەی تەندروستی و هاوکاریکردنی بواری ڕۆشنبیری.
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی وت ئه و ڕێکخراوە بارەگای سەرەکی له ئەمریکایه و کاری خۆبەخشی ئەنجامدەدات، بۆ یەکەمجاریشە لەسەر ئەرکی خۆیان دەستدەکەن بە جێبەجێکردنی ئه و پڕۆژانە و بڕیاریشیانداوە لە داهاتوودا بەردەوامبن و هاوکاری زیاتری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەبارەی ڕێژەی ئه و بوجەیەی بۆ پرۆژەکان دابینکراوە نەوزاد هادی ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی تەواوی بوجەکە لەسەر ئەرکی ڕێکخراوەکەیە، ڕێژەکە دیاری نەکراوە، بەڵام تەواوی پڕۆژەکان ئەمساڵ تەواودەکرێن.[1]
#16-05-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,317
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!