بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
ئەی گەلی عێراقی دلێر
سڵاوی خوداتان لێ بێت
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە کە ماڵئاوایی دەکەین لە مانگی بەزەیی و لێبوردن، مانگی ڕەمەزانی بەڕێز، گەرمترین پرۆزبایی پێشکەش دەکەم بە ڕۆڵەکانی گەلی عێراقمان بە هەمو پێکهاتەکانییانەوە و تەواوی موسڵمانان لە جیهاندا، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەکەم ڕۆژوەکانتان قبوڵ بکات و ڕۆژەکانتان بکاتە جەژن و بێوەیی و سەلامەتیی، هاوکات لە سایەی گەورەیی خۆیەوە ڕۆژە پیرۆزەکانمان بکاتە دەسپێکێکی مەزن و سەرتاسەریی بۆ بەهێزکردنی هەنگاوەکانمان لە بەرەوپێشچونی پێکەوە بەرەو بنیاتنانی ئایندەیەکی ئۆقرە و تاوسەندو بۆ گەلەکەمان لەسەر بناغەی هاوکاریی و لێتێگەیشتن و کاری بنیاتنەری هاوبەش.
ئەم بۆنە پیرۆزە بەدەرفەت دەزانم کە بەوپەڕی هەستی پێزانینەوە سڵاو و پێزانینیم پێشکەش بکەم بە قارەمانە نەبەزەکانمان لە ڕۆڵەکانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەمو ڕیز و پێکهاتەکانیانەوە لە بەرامبەر ئەو سەرکەوتنە مەزنانەیان کە بەدەستیان هێناوە بەسەر تێرۆردا، قوربانیی زۆر و زەوەندیان پێشکەشکردوە و داستانی قارەمانیەتییان تۆمار کردوە لە جەنگی پیرۆزی گەلەکەمان دژی پاشماوەکانی تێرۆر، هەر بەم بۆنە پیرۆزەوە سڵاوم بۆ خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان کە ئەوان و ئێمەش هەمومان شانازیی دەکەین کە ڕۆڵەکانیان سەروماڵیان بەخت کردوە لەپێناوی سەربەرزیی و ئازادییدا، داوای سۆز و بەزەیی یەزدان دەکەین بۆ شەهیدان و چاکبونەوەش بۆ بریندارە قارەمانەکان.. هاوسۆزیی دەردەبڕم بۆ ئەو خێزانانەی کە تائێستاش بە دەست سەختییەکانی ئاوارەبونەوە دەناڵێنن، نزا و هەوڵ و هەنگاوی هەموان بۆ ئەوەیە کە بەهەمو توانایاکەوە کاربکەین بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەربەرزانەو سەلامەتییان بۆ زێد و ماڵو حاڵیان.
گەلەکەمان کە هەلومەرجی نائاسایی و دژواری تێپەڕاند، گەلەکەمان بە تێپەڕاندنی هەلومەرجە نائاسایی و دژوارەکەی ئەم ساڵانەی دوایی ورەیەکی نەگۆڕی سەلماند بۆ بەردەوام بون لە کاروانی بنیاتنانی عێراقی دیموکراسیی مۆدێرن و پابەند بون بە یەکگرتوییەکەی، لێرەوە داوا لە عێراقییەکان دەکەین هەوڵی جدی بخەنە کار لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەرێی لێک تێگەیشتنی زیاتر و دیالۆگی پۆزەتیڤ و وەلانانی دوبەرەکیی و لێکدابڕان و کارکردنی جدیی لە پێناوی پاراستنی ئۆقرەیی سیاسیی و ئاسایش و هەورازخستنی پرەنسیبی هاوڵاتیبون و چارەسەرکردنی هەمو کێشە هەڵپەسێراوەکان بە هەستکردن بە لێپرسراویەتی و دادپەروەریی لەسەر بناغەی دەستور و پابەندبون بە قانونەکان بەو جۆرەی یەکڕیزی نیشتمانیی قوڵ دەکاتەوە و پێشکەوتن بەرەو سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پاراستنی مافەکانی لە سودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاو بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن و بەشێوەیەکی ستراتیژیی و بەهێزکردنی پێگەکەی لەسەر هەردو ئاستی ناوچەکە و جیهان.
پەروەردگار ڕۆژەکانمان بکاتە جەژن و خۆشیی و ئاشتیی و خۆشویستن و هیوا.
جەژنتان پیرۆز و هەمو ساڵێک عێراق و عێراقییەکان و نەتەوەی ئیسلام و هەمو مرۆڤایەتیی هەر لە خۆشیدابن.
#فوئاد مەعسووم#
سەرۆککۆمار
#13-06-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,410
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!