مامۆستای ڕێزدار و خۆشەویست کاک #کۆچەر بیرکار#
دڵنیابە نەک هەر بزە نیشتە سەر لێومان، بەڵکوو لە تاو شادی و خۆشحاڵی، لە قاقای پێکەنینیشمان دا..
بە بۆنەی داکوتانی ئاڵای شانازیتان بەسەر یەکێک لە دوندە هەرەبەرزەکانی دونیای هزر و زانست. بۆ بەرزبوونەوەی ناوتان و ناومان.. ناوی وڵاتمان.. بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە کە کوردەواری بەس مۆزەخانەی دەوڵەمەندی مێژووی شارستانییەتی مرۆڤ و پێشانگای گۆرانی و هونەر و شوێنپێی پاڵەوانان و خەباتگێڕان نییە..
بەڵکوو مەزرایێکە وا لە سەدەی بیستویەکدا، ئەو نەمامانەی لێ ئەڕوێن کە لە بەر و سێبەریان، جیهانی زانستیش بەهرەمەند ئەبێت..
ڕێزدار!
ورە وتوانایی ئێوە وەک وانە بۆ منداڵانی نەتەوەکەمان ئەڵێینەوە و جارێکیتر پێئەکەنین و سەرچۆپیی سەرکەوتنی پڕشکۆ و شانازیتان لە وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی فیڵدز دەگرین و پیرۆزبایی لە خۆت و بنەماڵەی سەربەرز و خەڵکی #مەریوان# و خەڵکی نیشتمانپەوەری گوندی نێ و سەرجەم کوردستان ئەکەین..
ئەنجومەنی فەرهەنگی _ ئەدەبیی مەریوان
11 گەلاوێژی 1397 کۆچی هەتاوی بەرانبەر بە #02-08-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,954
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!